سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: مەریوان
کوردپرێس (هه‌واڵ)
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
شادیی خه‌ڵکی مه‌ریوان له سه‌هۆڵبه‌ندانی زرێباردا
ئه‌وه بۆ چه‌ند رۆژ ئه‌چێت که ئاوی زه‌ریاچه‌ی زرێبار یه‌کپارچه بوه به سه‌هۆڵ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجار نیه که شتی وه‌ها ڕوو ئه‌دات و جێی سه‌رسووڕمان نیه چونکوو ساڵانی پێشتریش زۆرجار زرێبار ئه‌م سه‌هۆڵبه‌ندانه‌ی به‌خۆوه دیوه. ئه‌مڕۆ خه‌ڵک له سه‌ر سه‌هۆڵه‌که‌ی زرێبار کۆ بووبوونه‌وه و خه‌ریکی شادی و خزانکێ و که‌یف بوون، سه‌هۆڵه‌که‌یش ئه‌وه‌نده ئه‌ستوور بوو که به‌و هه‌موو زه‌خته‌وه که له‌سه‌ری بوو به‌هیچ جۆرێک نه‌ده‌شکا. ئه‌ڵبه‌ت یه‌ک دوو درزێکی بردبوو!!هه‌رچه‌نده، ئه‌م سه‌هۆڵبه‌ندانه بوه‌ته هۆی سه‌رلێشێواوی و ئاواره‌بوونی په‌له‌وه‌ره‌کانی زرێبار. به‌ڵام هه‌میشه که‌سانێک هه‌ن که بیریان له‌وشتانه‌ش کردوه‌ته‌وه. شایانی باسه که چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێش (ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا)ی شاری مه‌ریوان که رێکخراوێکی خه‌ڵکیه له هه‌ڵمه‌تێکی مرۆڤانه‌دا که‌وته یارمه‌تیدانی ئه‌م په‌له‌وه‌رانه و به کۆکردنه‌وه‌ی ورده نان و شتی له‌م بابه‌ته‌وه بوه هۆی رزگارکردنی زۆرێک له‌م په‌له‌وه‌رانه له مردن.
له خواره‌وه چه‌ند دیمه‌نێک له سه‌هۆڵبه‌ندانه‌که‌م داناوه.






و ێبڵاگه که ت زۆر جوان و ڕازاوه یه
سه رکه وتوو بی
هه‌مومان ده‌زانین زرێبار وشه‌یه‌کی ره‌سه‌نه و به‌م گۆله ئاوه‌ی ته‌نیشت مه‌ریوان ده‌ڵێین:
( زرێبار/ زریبار/ ( Zeribar. دیسان ده‌شزانین که وشه‌ی ( زرێوار/ زریوار/ Zarivar ) وشه‌یه‌کی ناڕه‌سه‌نی داتاشراوه، که سه‌پێنراوه به سه‌ر زرێباردا. با هه‌مومان پێکه‌وه کرته بکه‌ینه سه‌ر ئه‌م ناونیشانه؛ تا هه‌نگاوێکی هه‌رچه‌ند بچووکمان هه‌ڵگرتبێ بۆ ئه‌م زرێباره بچکۆله خه‌مینه. هه‌رچه‌ند ئه‌م هه‌نگاوه‌شمان بۆمبێکی بچووکی گوگلی بێت! پێم وایه تکای گه‌ره‌ک نیه؛ به‌ڵکو هه‌مومان به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین ئه‌م وێبلاگه قاو بده‌ین؛ به ناو تۆڕی ئه‌نته‌رنێتدا.
ناونیشان: www.lakezarivar.blogfa.com
له لایه‌ن: www.zeribar.lake@gmail.com
